Accessibility links

دیاردەی کوشتنی کچان و ژنان بەهۆی دەرکەوتنیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا


کوشتنی کچان و ژنان لە ژێر ناو و پاساوی جۆراوجۆر و تەنانەت نادیاریش لە پێشتوتردا لە ناو کۆمەڵگا بۆخۆی کەم نەبوو، ئێستا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشی هاتەسەر. لە ساڵی ڕابردووەوە و هەتا ئێستا چەندین ژنی دیاری نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کوژراون، بەشێک لەوانە لەلایەن کەسوکاریان، بەشێکیشیان تەنانەت نازانرێت بکوژانیشیان کێن و پاساویان چی بووە.

درەنگانی شەوی هەینی ڕابردوو ژنێکی عێراقی کە بە ئوم فەهەد ناسرابوو و یەکێک لە ژنە دەرکەوتووەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو، لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە بەغداد لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژرا. ئەم ڕووداوە دوای کەمتر لە دوو هەفتە لە کوژرانی فەیروز هات کە ئەویش یەکێک لە کچە دیارەکانی نێو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بوو لە هەولێری پایتەختی هەرێم. بەپێی ڕاپۆرتەکان دوو هاوڕێی کچەکە تۆمەتبارن بەوەی لە ئەپارتمانێک فڕێیان داوەتە خوارێ، بەڵام گیانی لەدەست نەدابوو. دواتر هەفتەی ڕابردوو کوژرا و برایەکی بە کوشتنەکەی تۆمەتبارکراوە. دەڵێن براکەی وتویەتی لەبەر قسەی خەڵکی کوشتویەتی.

دەپرسین:

بۆچی هەندێک پێییان وایە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش بوونەتە یەکێک لە هۆکارەکانی کوشتنی ژنان لە عێراق و هەرێم؟

چی بکرێت بۆ ئەوەی چیتر خانمان بەم هۆیەشەوە نەبنە قوربانی؟

ئایە دەزگا و ڕێکخراوەکانی ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چییان لەم بارەیەوە کردووە؟

پاڵنەرە دەرونییەکانی کوشتنی ژنان بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چین؟

لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژ تاووتوێی ئەم پرسە کرا بە میوانداری:

ڕێزان شێخ دلێر، پارێزەر و چالاکوانی بواری ژنان.

دکتۆر ڕەوشت ڕەشید، پزیشکی دەروونی.

ئاری ڕەفیق، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕوبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

please wait

No media source currently available

0:00 1:20:16 0:00

ڕێزان شێخ دلێر

شێوازی کارکردنی ئەو کچە مۆدێل و ئەوانەی سۆشیاڵ میدیا کە دەرکەتون شێوازی کارکردنێکە کە هەمووان دەزانین لەلایەن کۆمەڵگاوە قبوڵ نییە، ئەگەر بەوە دەڵێن ئازادی، نەخێر خۆزگە ئەوە ئازادی بووایە، ئازادی منی ژن ئەوەیە کە ئێمەی ژن بتوانین چۆن لەناو ئەو کۆمەڵگایەدا وەکو مرۆڤ ژیان بکەین، ئێمە هەتا ئێستا داوای یەکسانی دەکەین لە ئەرک و مافدا، دوربین لە توندوتیژی و بە ئارامی لە خێزاندا بژین، ڕاستە ئەوانەی تیکتۆک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش ئازادن، بەڵام ئازادن تا ئەوکاتەی کۆمەڵگاکەت قبوڵییان بکات،کێ پاڵپشتی ئەمانە دەکات؟ چونکە ئەو کچ و ژنانەی تۆڕەکۆمەڵایەتییانە کەسانێک نین بەئاسانی و ئاسایی هاتبێتنە پێشەوە، نەخێر ئەمانە هەمووی پاڵپشتییان هەیە.

ڕێزان شێخ دلێر، لەم بەشەی قسەکانیدا بەپێکەنینەوە وتی، ئەوە پێمان دەڵێن ئێوە پاڵپشتی ئەم ژنانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن کە باسی ئازادی دەکەن ئەمە بەرهەمی ئێوەی ڕێکخراوەکانی ژنانە، ئێ وەڵاهی هیچ ڕێکخراو و چالاکوانێکی ژنان لەگەڵ ئەوەدا نیە کە ژنێک بێتە کاڵا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و گەورە پیاوانی ئەم وڵاتەدا کە ئەمانە ڕایانبگرن و دروستییان بکەن، جاران کە باسی لەشفرۆشی دەکرا بە ترسەوە باس دەکرا چونکە ئەوە بە یاسا ڕێکخراوە بەڵام ئێستا ئەم کچ و ژنانە لە سۆشیاڵ میدیا باسی هەمان شت(لەشفرۆشی) دەکەن بەڵام بەشێوەیەکی مۆدێرن کەباس لە سەرمایە و پاڵپشتی و کارەکانیان دەکەن، یان هەندێک کەناڵ کە دروستبوون هەمان کاردەکەن بە پرسیار کردنی ئەم کچ و ژنانە تەنانەت هەر کچ و ژن نین تەنانەت هەندێک لە کوڕیشییان تێدایە، ئەو پرسیارانەیان لێدەکەن کە دەزانن کۆمەڵگاکەیان قبوڵی نیە.

خەڵک ئەگەر بڵێ ڕێکخراوەکانی ژنان چییان کردووە، ڕەنگە ئەگەر بڵێم بەهەزاران ژن و کچ لە مردن ڕزگار کراون، ئەوەی ئێستا ئێمە دەیبینین جیاوازە کە لە کۆمەڵگاکەمان جیاوازە، ئەوەی ئێمەیش دەیڵێیین جیاوازە، من خۆم چەندین جار وتومە کە دەچمە دەر هیچ بۆنێک نیە خۆشتر لە بۆنی ماڵەکەی خۆم و ئارامی ماڵەکەی خۆم، کە ژن ئەمەی دەوێ و ئێمەش ئارامی ماڵ و ژیانمان بۆ ژن دەوێ، نەک ئەوەی ئێستا کە مناڵەکانمان ئالودە دەکات و ژیانی هەمووی خستۆتە مەترسییەوە ڕەنگە مناڵەکەی من ڕۆژانە سەیری بکات بەڵام دەبینێ دەکوژرێ، کەواتە کە کۆمەڵگا قبوڵی ناکات ئەمانە چۆن دروستبوون؟! ئەم کەسانە تەنها ئەوەندە ئەو کچ و ژنانەیان دەوێ تا دەگاتە جێگایەک، لەدوای جێگاکە ئەنجامەکەیان کوشتنە،هەرئەوەی دروستی کردووە دەیانکوژن، هەروەک بینیمان چل پێگە لەناو چەند بەرپرسی وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دروستکراون بۆ بەکارهێنانیان بۆ بەلاڕێدابردنی خەڵکانێک لە ڕێگای ئەم کچانەوە بەناوی مۆدێل دواتریش کە کارییان پێیان نەما هەرخۆیان دەیانکوژن، ئەم کوشتنەی ژنان جیاوازە لە کوشتنی ژنان لەسەر شەرەف.

منیش لەگەڵ کرانەوەم، هیوادەخوازم ئێمە هەرێم و وڵاتێکمان هەبێت کە کچان و ژنان بە ئازادانە بڕۆن کاربکەن و گێچەڵی سێکسییان پێنەکرێت، بەڵام ئەگەر کاری ئەو فاشیۆن و مۆدێڵانەی دروستکراون ئاسایی بێت نابێت بکوژرێت لە دواتردا و منی پێداچڵەکێم، ئێمە ئێستا لەو قۆناغەداین کە بەڕاستی قورسە ڕۆژانە کەسێک دەرکەتووە و بۆتە فیگەرێکی دیار بەڵام دواتر بکوژرێت، دواتریش دێتە سەر ئەو ڕاستیەی کە کۆمەڵگا ئەمەی قبوڵ نیە و ناشکرێت بە زۆر ئەمە بە کۆمەڵگا قبوڵ بکرێت چونکە دابونەریت بەئاسانی ناگۆڕدرێت، ئێمە کارمان کردووە و کاریش دەکەین کە ژنێک هەڵە دەکات پێویست ناکات بکوژرێت، چونکە هەمومان هەڵە دەکەین دەبێّت یارمەتی ڕاستکردنەوەی ئەم هەڵانە بدرێن نەک بیانکوژین، بەداخەوە ئەو ژیانەی لەسۆشیاڵ میدیا ئەو ژن و کچانە پیشانی دەدەن ئاسانیان کردووە ئەمڕۆ هاوسەگیری دەکات بەیانی جیادەبێتەوە.

ئاری ڕەفیق

تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نزیکەی شەش کاردانەوەی خراپی هەبووە، من بە ئامار قسە دەکەم کە هەتا ئێستا لە میدیاکانەوە باس نەکراوە لە سالی 2012وە هەتا مانگی 1ی سالی 2024، 125هەزار حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە لە هەرێمی کوردستان کەبەشێکی زۆری ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵییان تێدا بینیووە، وەبەشێکی حاڵەتەکانی خۆسوتاندن و شێوازەکانی خۆکوشتن تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵی زۆرت تێداهەبووە، وە بەشێکی زۆری حاڵەتەکانی داڵدەدانی ژنان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە ساڵی 2015وە تا ساڵی 2024، دە هەزار خانم داڵدەدراون کە بەسەرکەوتنی باشەوە بەشێکییان گەڕێنراونەتەوە بۆ ماڵەکانیان، ئەمەش تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵێکی زۆر خراپی تێداهەبووە.

بابەتی کێشە و گرفتەکانی کۆمەڵگا و خێزان بە داخەوە کە دەرئەنجامی کوشتن و چەندین دیاردە و حەڵەتی تێدا ڕوودەدات، هیچ کام لەمانە نەبونەتە خەمی بەرپرسانی سەرەوە ئەگەرنا لە ئاستی خوارەوە کاری باش کراوە ئەگەر وانەبوویە کوشتنی ژن بۆ نمونە 30 ژن بێ دەبووە 100، من لە هەشت کۆبونەوەی سەرۆکی حکومەتی ئێستا و ئەوانی تریش بەشذاربووم ئەوەی بینیومە خەمخۆری ڕاستەقینەی ئەو سەرۆکانەیە بۆ کێشە خێزانیەکان و کۆمەلگا بەڵام گرفتەکە لەو لینکانەدایە کە لەدەوری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی باڵایە کە کەیسەکان وەک خۆیان ناگەیەنن ئەگەرنا هەتا ئێستا کاری باش دەکرا.

من چەندین قسەم کردووە لەسەر ئەو کێشە خێزانیانە و چارەسەرەکانیشی بە کوشتنی ژنان و ئەوانەی تیکتۆک و دەیان کێشەی تر کە بۆ نمونە بڕۆ لەناو زیندانیەکانی هەرێم پێنج برا لەسەر دۆسیەی(اللواتە)زیندانی کراون، ئەوانەی دەوروبەری سەرۆکی حکومەت وتویانە پێشنیار و قسەکانت زۆر جوانە بیکە بە ڕاپۆرت بەرزی بکەوە دەیگەیەنین وتومە نا من دەمەوێ خۆم ڕوبەڕوو بیبینم ئەو گرفتانەی کۆمەڵگای وەک خۆی پێبگەیەنم لەگەڵ چارەسەرەکان بەداخەوە تائەم ساتە من سەرۆکی ئەو کابینەیەی حکومەتم نەبینیووە ڕوبەڕوو ئەو کێشانەی کۆمەڵگا و خێزانی وەک خۆی بۆ باس بکەم.

دواتر ئەوە دەرکەوتنی ئەو کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەهۆی ئەوەوەیە کە کۆمەڵگای ئێمە کۆمەڵگایەکی بێ کارە، بۆ نمونە بەپێی ئامار لە ١٥%ی خەلکی کوردستان بێ کارن و لە 20%ی کۆمەڵگای عێراقی بێ کارن، لەکاتێکدا بەپێی ڕێژەی ستاندارد لە ٦،٥% ڕێژەیەکی نۆرماڵە.

دکتۆر ڕەوشت

هەر وەک کاک ئاری باسی کرد گشتاندن بۆ کەیسەکان ڕەنگە دروست نەبێ، بەڵام ئەگەر بگەڕێیینەوە بۆ بکوژی خانمانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان یا هەر ڕوداوێکی کوشتن ئاسان نیە بەبێ گەڕانەوە بۆ سایکۆلۆژیای کەسی بکوژ، لەبەرئەوەی تاکو ئێستاش لە وڵاتی ئێمە ئەو بکوژانە تەنها حوکم وەردەگرن نایەن لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت تاکو وەڵامی پاڵنەرە دەرونییەکانی کوشتنی ژنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چیە! ئێمە نازانین، وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەی تۆش بۆ خەڵک و نەوەکان و ڕێگریکردن لە دووبارە بونەوەی ئەو ڕووداوانە باشە، ترسی تاکی ڕۆژهەڵاتی بەردەوام لە چوونی ئابڕو ترسێکی بەربڵاوە خەڵک هەیە نەک خوشک یا کەسوکاری بەڵکو ئامادەیە ژیانی کۆتایی پێبهێنێت لەبەرئەوەی ئابڕوی نەچێت، ئەمەش کۆمەڵگا و پەروەردە دروستی کردووە بۆ تاک کە بەدرێژاییی ژیانی بە پیرۆزی ببینێ و هەوڵبدات وەک کۆلاجێک نەشکێت.

XS
SM
MD
LG